AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٢٦ ٠٨:١٨

داخوازی بۆ هاوکاری وڵاتانی دیکە لەگەڵ ئێران

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان هێرشی تیرۆریستی ڕاسکی ئیدانە کرد

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان هێرشی تیرۆریستی ڕاسکی ئیدانە کرد

دوابەدوای نامەکەی باڵوێزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بە توندی ئیدانەی هێرشی تیرۆریستی ترسنۆکانەی تاقمی جەیش ئەلعەدلیان کرد بۆ سەر بنکەی پۆلیس لە ڕاسک، لە باشووری ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا هێرشی تیرۆریستی "ترسنۆکانە"یان بۆ سەر بارەگای پۆلیسی ڕاسک لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئیدانە کرد.

لەو هێرشەدا کە گروپی "جیش ئەلعەدل" بەرپرسیارێتییەکەیان لە ئەستۆ گرت، بووە هۆی شەهیدکردنی جەرگبڕی ١١ ئەفسەری پۆلیسی ئێران و برینداربوونی ٨ کەسی دیکە.

لەم بەیاننامەیەدا ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوخەمی خۆیان بۆ کەسوکاری قوربانیان و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی خێرا و تەواوەتی بۆ بریندارەکان خواست.

جەختیشیان کرد: " تیرۆر بە هەموو شێوە و دەرکەوتەکانیەوە یەکێکە لە گەورەترین هەڕەشەکان بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی."

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش لە بەیاننامەکەیاندا "جەختیان لەسەر پێویستی لێپرسینەوە لە ئەنجامدەران، ڕێکخەران و لایەنگرانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە دزێوانە کردووەتەوە و دەبێ لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت".

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها داوایان لە هەموو وڵاتان کرد، "بەپێی پابەندبوونەکانیان بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامە پەیوەندیدارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش، هاوکاری چالاکانە لەگەڵ حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە لەم کارەدا بکەن".

News ID 48368

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha